زمانی دایك

زمانی دایك

زمانی دایك یەكێكە لە بنەما و كۆڵەكە سەرەكییەكانی هەر گەل و نەتەوەیەك لەسەر ڕووی زەویدا، بەدرێژایی مێژوویەكی دوور و درێژ نەیارانی كور د هەوڵیان داوە زمانی كوردی كاڵ بكەنەوە .
لە دوای ساڵی1991 بە دڵنیایی لە دوایی ڕاپەرینی گەلی كوردستان لە باشوور توانراوە پەرە بە زمانی پیرۆزی كوردی بدرێت، نەك تەنیا لە باشوور بەڵكو لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش پەرەی پێ دراوە، چونكە لەگەڵ ئەو شۆڕشەو ئەو گۆرانكارییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەی كە هاتووەتە پێش شۆڕشی عەولەمە و تەكنەلۆژیا هاتنەكایەوە، جێگەی داخە زمانی كوردی قەدەغە كراوە لەلایەن دەوڵەتە داگیر كەرەكان، خۆشبەختانە تەكنەلوژیا توانی بە هانای زمانی كوردییەوە بێت و لەفەوتان و لەناوچوون بیپارێزیت.

زمانی كوردی ئەتوانرێت بگوترێت زمانێكی زیندووە و مەترسی لە ناوچوونی كەمترە و زمانیكی پێشكەوتووە و گەشەی كردووە چ لە باشوری كوردستان و چ لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش ، بە نموونە ئەو هۆشیارییەی ئێستا بە پلەیەكی باش و بەرپرسیاریەتی بوونی هەیە، بە گوتەی بەشێك لە خەمخۆرانی زمان مەترسی لەسەر زمانی كوردی نییە.
ڕاستە زمانی كوردی كەم و كورتی لەسەر ئاستی زمانەكانی دیكە هەیە، زمانی كوردی ئەتوانین بڵێن لە ئاستی زمانە پێشكەوتووەكانی جیهانە .

ئینسكیڵۆپیدیای نیشتیمانی سویدی لەساڵی 2007 دا 100زمانی زیندووی جیهانی وەرگرت و چاپكرا زمانی كوردی لە ڕیزبەندی 58مین زمانەكانی دانرا، زیاتر لە 21 ملیۆن كەس قسە بەزمانی كوردی دەكەن و دەنووسن، ئەوە لە كاتێكدایە دەسەڵاتی سیاسی و كیانی سەربەخۆی تایبەت بەخۆمان نییە بەڵام زمانەكەشمان بە زیندوویەتی ماوەتەوە، كەواتە ئەتوانین بڵێین تاكی كورد لەگەڵ لە دایك بوونی ئەو هۆشیاری و هەستە نەتەوەییەی كە هەیە بۆ پاراستی زمانی كوردی، بە نموونە لە توركیا و ئیران و سوریا چەند ئەیانەوێت كورد بچەوسێنەوە بەڵام نەیانتوانیوە زمانە شیرینەكەی كوردی لەناو ببەن. چونكە زمانی كوردی زمانێكی دەوڵەمەندە، 21 ی شوباتی
هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكە كە لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە 22ساڵ پێش ئێستا ئەو بەروارە دیاریكرا، لە جیهاندا نزیكەی 6بۆ 7هەزار زمان بوونیان هەیە ،،
لە عیراقدا لەگەڵ ئەوەی كە زمانی كوردی زمانی فەرمییە و لە دەستووردا جێگركراوە بەڵام لەلایەن ناحەزانەوە بۆ پەراوێزخستنی زمانەكە كاردەكرێت. پێویستە خەم خۆرانی زمانی كوردی سنوورێك دابنێن بۆ ئەو شێواندنەی كە بە وشە و زمانی كوردی دەكرێت .
ئەمە جگە لەوەی لە زۆرێك لە دوكان و بازار و كافێ و هۆتێل مۆتێلەكاندا كە گرنگی بەزمانی بیانی ئەدرێت، بە ئۆمێدی گەشەسەندن و گرنگی پێدانی زیاتری زمان و فەرهەنگی كوردی و پێدانی ئازادی تەواوەتی بەو كوردانەی كە ڕێگرییان لێ كراوە، تا هەنوكەیش زمانی كوردی دایك لە قسەكردن و خوێندن و نووسین دا بەكار بهێنرێت، كە ئەوە مافێكی زۆر سادە و سەرەتایی هەموو تاكێكە لە هەرشوین و هەرێم و ڵاتێكدا بێت .

یەكێك لە شانازییەكانی گەلی كورد ئەوەیە كە سەدان ساڵە هەوڵی داگیركەرانی ئەم گەلە لە رێگەی زەبر و زەنگە و لە ڕێگەی قەدەغەكردنی زمانی دایكمانەوە لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ شێواندنی مێژوو و فەرهه نگ و زمانمانەوە، نەیانتوانیوە زمانە دەوڵەمەندە فرە زاراوەكەی كوردی لە ناو بەرن.
لە ئاكامی ئەو هەموو خۆراگرییەی گەلەكەمان وائێستا زمانی شیرینی كوردی بووە بەیەكێك لە زمانە جیهانییەكان، مێژووی ڕۆژی زمانی دایك دەگەڕێتەوە بۆ رێكەوتی 21/2/1952واتا لەو كاتەدا دەسەڵاتی ئەوكاتەی پاكستان دەیویست بەزۆر زمانی ئۆردۆ بەسەر نەتەوەكانی ژێردەستی خۆیدا بسەپێنێت، بنگلادیشیەكان كە زمانەكەیان بەنگالیە وەكو یەكەم نەتەوە دژی ئەو سەپاندنە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا چەندین هاوڵاتی و چالاكوانی ئەو كاتە شەهید بوون 21/2/1999لەلایەن ڕێكخراوی كلتووری نەتەوەیەكگرتووەكان یونسكۆ بە فەرمی وەكو زمانی دایك دەست نیشانكرا، ئامانج لەم ڕۆژە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیارییە بەرامبەر فرە زمانی و فرە فەرهەگی لەكۆی جیهاندا، لە پێشخستنی زمانی كوردی نابێت ڕۆڵی شاعیرانی كلاسیكی كوردی لەبەرچاو نەگیریت، نموونەی شاعیر لە سەردەمی خۆیدا شیعری بە زمانی كوردی نووسی و هەوڵیدا بۆ پێخستنی زمانی كوردی و بە جۆرێك نەنگی بوو
شاعیر بە كوردی شیعر بنووسێت و بەڵام ئەوان دێن و ڕەچەشكێنانە دەڵێن

نالی:
كەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ كوردییە خۆ كردییە،
ھەركەسێ نادان نەبێ، خۆی تالیبی مەعنا دەكا

مەحوی:
كوردی زمانی ئەسڵمە گەر تەركی كەم بە كول
بۆ فارسی، بە كوللی ئەمن ئەبمە بێوەفا

حاجی قادری كۆیی:
شەبیهی جۆڵەكە ڕازی نەبێ بەسەردڕی خۆی
مەڵێن فەســاحــەتی كوردی بە فارســــی نــاگــــا
بـــەلاغەتێـــكی هەیــە، هیـــچ زوبـــانێ نایــگـــاتــێ
لەبــێ تەعسـوبی كـــوردانــــە بێ ڕەواج و بــــەها

 

 

بێلان رۆژبیانی

Top