سۆران ده‌یه‌وێت جیاواز بێت

سۆران ده‌یه‌وێت جیاواز بێت

سۆران ده‌یه‌وێت جیاواز بێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی سۆران به‌شدار له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان ده‌یه‌وێت له‌م قۆناغه‌ تیپه‌كه‌ بتوانێ كێبڕكێ له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ بكات له‌ یارییه‌كانى داهاتووى تیپه‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه‌ش بۆ قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى له‌ ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ كردوه‌ به‌ ئامانجی باشتر بوونى ئاستى تیپه‌كه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ مامۆستا ره‌فیق باله‌كی ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا تیپه‌كه‌مان ته‌واوه‌ و بێ كێشه‌یه‌ و هیچ گرفتێك له‌ تیپه‌كه‌ بوونى نییه‌، به‌رده‌وامین له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ یارییه‌كانى داهاتووى تیپه‌كه‌مان له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌ ڕووى پێكهاته‌و ستافه‌كه‌ تیپه‌كه‌ به‌ ته‌واوى ئاماده‌یه‌ و هه‌موو رێكاره‌كانی ئاماده‌ییمان تێدا بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خوله‌كه‌، له‌ رووى مادییه‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران ته‌واوى خه‌رجی تیپه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرتییه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ زۆر باشه‌ كه‌ گرفتمان نابێت، له‌ رووى هونه‌ریشه‌وه‌ تیپه‌كه‌مان بێ كێشه‌یه‌، مامۆستا ره‌فیق گوتیشى" به‌رنامه‌ى خۆمان وایه‌ له‌م قۆناغه‌ تیپه‌كه‌ به‌ ته‌واوى ئاستى به‌رز بێته‌وه‌ و له‌ ریزبه‌ندی یانه‌كانیش بچینه‌ پێشه‌وه‌، بۆ جامى كوردستانیش پلانى تۆكمه‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕكابه‌رییه‌كی باش بكه‌ین له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانمان، خولى كوردستان قۆناغی دووه‌م تیپه‌كان هه‌مووى گۆڕانكارییان كردوه‌ و ئێمه‌ش به‌ده‌ر نه‌بووینه‌ له‌م گۆڕانكارییه‌ و ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی

Top