پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان كۆتایی هات كارزان كانه‌بی

پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان كۆتایی هات كارزان كانه‌بی

پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان كۆتایی هات
كارزان كانه‌بی
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشان كردنى تیپه‌كانى تۆپى سه‌رمێز بۆ پاڵه‌وانێتى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی وه‌رزش و دێده‌وانی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌ وه‌رزشه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و یه‌كه‌ وه‌رزشییه‌كانى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، له‌ درێژه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانى ساڵى تازه‌، به‌ به‌شدارى شه‌ش په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان به‌رێوه‌چوو، ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژى خایاند و یارییه‌كانى له‌ هۆڵى چاڵاكى وه‌رزش و دێده‌وانى یارییه‌كانى به‌رێوه‌چوو، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له‌ نێوان یاریزانه‌ كوڕوكچه‌كانى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رزى هونه‌رى له‌ هه‌ردوو ئاست هه‌ریه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌كانى ده‌وروبه‌ر له‌ ئاستى كچان و ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌ ئاستى كوڕان بوونه‌ پاڵه‌وانى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى چالاكی وه‌رزش و دێده‌وانى بۆ  گوتى: له‌ درێژه‌ى ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌ وه‌رزشییه‌ جیاوازه‌كان، هه‌ڵساین به‌ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى تۆپی سه‌رمێزى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وامى ده‌بێت و ده‌مانه‌وێ زۆرترین چالاكی پێشكه‌شى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان بكه‌ین و ئاستى وه‌رزشی له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌رز بكه‌ینه‌وه‌، سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ به‌رده‌وامه‌ى بۆمان، هیوادارین بتوانین چالاكی زیاتر ئه‌نجام بده‌ین.
ئەنجامی کۆتایی تیپەکانی کچان
1- پ.دەوروبەر 2- پ.ناوەندی هەولێر 3- پ.دەشتی هەولێر
ئەنجامی کۆتایی تیپەکانی کوڕان
1-پ. ناوەندی هەولێر 2- پ.دەوروبەر 3-پ. دەشتی هەولێر

Top