بوومەلەرزەکەی تورکیا؛ دوای 131 کاتژمێر منداڵێک لە ژێر بینایەكی ڕووخاو دەرهێنرا

بوومەلەرزەکەی تورکیا؛ دوای 131 کاتژمێر منداڵێک لە ژێر بینایەكی ڕووخاو دەرهێنرا

 

 

لە ناو ئەو گەرمایەی بەهۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 35 هەزار کەس لە تورکیا و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروست بووە، دۆزینەوەی مرۆڤی زیندوو لە ژێربینا ڕووخاوەكان ڕۆژە تاڵەکان کەمێک شیرینتر دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیاكان ؛ ئالیا داغلی، منداڵێکی خەڵکی عەنتاب، دوای ٥ ڕۆژ لە ژێر بینایەكی ڕووخاو دەرهێنرا، لەکاتێکدا هیچ برینێك لەسەر جەستەی نەبووە، ئالیا بە زیندووی و بە باشی لەژێر بینا ڕووخاوەكە هاتە دەرەوە، بەو پێیەی شارەزایان پێیان وایە دوای نزیکەی هەفتەیەک لە بوومەلەرزە کوشندەکەی ٦ی شوبات، ئەگەری مانەوەی ئەو کەسانەی گیریان خواردووە لە ١٠%.  کەمترە.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە ژمارەی قوربانییەکان دوو ئەوەندەی ئاستی ئێستا بێت، چونکە ئاسانکارییەکان لە سوریا بە شێوەیەکی بەرچاو لاوازترن لە تورکیا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top