ئه‌مڕۆ زاخۆ و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ زاخۆ و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌

له‌ خولى نایابى عێراقی
ئه‌مڕۆ زاخۆ و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى شازده‌هه‌می خولی نایابی یانه‌كانى عێراقی بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ سه‌ر یاریگاى یانه‌ى زاخۆ له‌ زاخۆ یانه‌ى هه‌ولێرى بریندار به‌ سه‌ركردایه‌تى عه‌بدولقادرحوسێن ڕاهێنه‌رى كاتى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێرده‌بێـته‌ میوانى یانه‌ى زاخۆ، بۆ ئه‌م یارییه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ولێرییه‌كان له‌ بارودۆخێكى خراپی ده‌روونیدان و هه‌فته‌ى ڕابردوو دووچارى كشتێكى گه‌وره‌ و مێژووى بوونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر یاریگاى خۆیان به‌رامبه‌ر یانه‌ى سناعه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێ له‌م یارییه‌دا به‌ ئاست و ئه‌نجامى قه‌ره‌بووى شكستى یارى ڕابردوو بكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى زاخۆ به‌ پێچه‌وانه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر كه‌ ئێستا ئاست وئه‌نجامى باشه‌ و یاریزانه‌كانیان له‌وپه‌رى توانایاندان هه‌وڵده‌ده‌ن سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بكه‌نه‌ دیارى هانده‌رانیان، بۆئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ سه‌ركه‌وتن له‌ یاریگا بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، یارییه‌كه‌ش له‌ كاتژمێرچوار و نیوى ئێواره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

Top