كه‌ركووك به‌ به‌هێزى ده‌گه‌رێته‌وه‌

كه‌ركووك به‌ به‌هێزى ده‌گه‌رێته‌وه‌

كه‌ركووك به‌ به‌هێزى ده‌گه‌رێته‌وه‌
هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك پێش رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ خولى پله‌ نایابه‌كانى كوردستان یارى ده‌كرد و یه‌كێك له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى خوله‌كه‌ بووه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌ى كه‌ روویاندا و یانه‌ى كه‌ركووكیش بێ به‌ش بوو له‌ وه‌رزش و تیپه‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، ئێستا یانه‌كه‌ جارێى تر ده‌یه‌وێت خۆى رێكبخاته‌وه‌ و به‌شدارى خوله‌كانى كوردستان و عێراقی بكاته‌وه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ نه‌وزاد قادر سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی كه‌ركووك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا هیچ تیپێكمان ڕانه‌گرتووه‌ له‌ زۆربه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌شدارین له‌ تۆپى ده‌ستى و جۆدۆ و پاسكیل و بۆكسین و زیاتر له‌ 17 یارى جۆراوجۆر به‌شدار بووینه‌ له‌ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى كوردستان، مانگى داهاتووش تیپه‌كانى تۆپى پێى رێكده‌خه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى كێبڕكێیه‌كانیش بكه‌ینه‌وه‌، له‌ باره‌ى پرسیارى ئایا له‌ كام خولى كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن، نه‌وزاد گوتیشى:پێش رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئێمه‌ له‌ خولى نایابى كوردستان بووین له‌ پله‌ى دووه‌میش بووین، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتی وه‌رزش و سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانیش قسه‌مان كردوه‌ بۆ به‌شدارى كردنه‌وه‌مان له‌ خولی كوردستان، ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر چى نه‌بێت له‌ خولى پله‌ یه‌كی كوردستان به‌شداربین، بۆ خولى عێراقیش تیپێك دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى به‌هێز دروست بكه‌ینه‌وه‌. چاوه‌ڕێ گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌كه‌ین بۆ شارى كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌مان وه‌ربگرینه‌وه‌ كه‌ پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر موڵكی ئێمه‌ بووه‌، یانه‌ى كه‌ركووك یه‌كێك بووه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقیش هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ركووك بكه‌ینه‌وه‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كه‌ى جاران له‌ هه‌ردوو خول.
كارزان كانه‌بی

Top