یانه‌ى هه‌لۆ هیچ شتێك ساردمان ناكاته‌وه
یانه‌ى هه‌لۆ هیچ شتێك ساردمان ناكاته‌وه
هه‌ر چه‌نده تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ له هه‌فته‌ى ڕابردوو له یارییه‌كه‌یان له خولى پله‌یه‌كى كوردستان له به‌رامبه‌ر یانه‌ى قه‌ڵادزێ كشانه‌وه و تایمی دووه‌میان ته‌واو نه‌كرد، به‌ڵام یانه‌ى هه‌لۆ تاكه نوێنه‌رى ده‌ڤه‌رى بارزان به‌لێنى به‌رده‌وامی داوه له خوله‌كه هه‌ر چه‌نده كێشه‌و گرفتیشیان بۆ دروست بێ، له باره‌ى هۆكارى كشانه‌وه و به‌رده‌وام بوونیان له خولى پله یه‌كى كوردستان ئه‌حمه‌دخه‌لیل سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه روحێكى وه‌رزشیمان هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین له خولى پله یه‌كى كوردستان، ئێمه وه‌رزش ده‌كه‌ین و هیچ په‌یوه‌ندیمان به سیاسه‌ت نییه،سه‌لامه‌تى یاریزانه‌كانمان زۆر پێ گرنگتره له سێ خاڵى یارییه‌كه خوله‌كه‌ش ته‌نیا به‌شدارى كردنه ئه‌گه‌ر نا هه‌ر پله‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنى هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تى، په‌روه‌رده و ره‌وشتمان رێگه‌مان نادات بۆ هیچ شتێكى نه‌خوازرو، به‌ڵام به‌شێك له تیپه‌كان به روحیه‌تى وه‌رزشی وه‌رزش ناكه‌ن، ماوه‌ى بیست ساڵه ئێمه رێزى تیپه‌كان ده‌گرین ئه‌وانه‌ى دێنه ده‌ڤه‌رى بارزان تاكو ئێستا شتێكى نه‌خوازراو رووینه‌داوه به رێزه‌وه به‌رێده‌كرێن، چونكه روحیه‌تێكى وه‌رزشیمان هه‌یه، گرنگییه‌كان له خوله‌كانى كوردستان وه‌كو پێویست نییه، ته‌نیا له خولی نایابى كوردستان گرنگییه‌گ هه‌یه بۆ خوله‌كه، ئه‌گه‌ر نا پله یه‌ك و پله دوو وه‌كو یه‌كه، گوتیشى: له ئێستاوه به دواوه غه‌در و ناحه‌قی له هیچ كه‌سێك جێگاى قبول كردن نییه و بۆیه داواى مافی خۆمان ده‌كه‌ین وه‌كو سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى خولى پله یه‌كى كوردستان، چونكه ئێمه‌ش بۆ ناوى یانه‌كه‌مان تێده‌كۆشین وه‌كو سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى تر‌ى خوله‌كه، تاكو ئێستاش گرفتمان بۆ یه‌ك تیپ و لایه‌ن و ناوبژیوانان دروست نه‌كردیه، پێویسته داواى مافی خۆمان بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی