پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێز و فوتساڵی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ئه‌نجام ده‌درێت
پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێز و فوتساڵی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ئه‌نجام ده‌درێت
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به چالاكییه وه‌رزشییه‌كانى ساڵى 2023 بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاڵاكى وه‌رزش و دێده‌وانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانى هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێز بۆ ئاستى كوڕان و كچان و فوتساڵ بۆ ئاستى كچان كه بڕیاره هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی (ناوه‌ند، ده‌وروبه‌ر، ده‌شتى هه‌ولێر، مه‌خمور، شه‌قلاوه، خه‌بات، كۆیه) به‌شداربن، له باره‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیش مامۆستابێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى چالاكی وه‌رزشیی و دێده‌وانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمه وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆمان هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانى هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى تۆپى فوتساڵى كچان و تۆپى سه‌رمێز بۆ هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان، وه له‌م پاڵهوانیهتیانهش ته‌مه‌ن دیارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌ت به چینی وه‌رزشكارانى قوتابی بكه‌ین له ناوه‌نده‌كانى خوێندن له نێو هه‌ر حه‌وت په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، له هه‌ر یارییه‌كیش ئێمه باشترینه‌كانیش هه‌ڵده‌بژێرین بۆ تیپه‌كانى په‌روه‌رده‌ى گشتی پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌شدارى كردن له چاڵاكییهكانى سه‌ر ئاستى كوردستان بۆ په‌روه‌رده گشتییه‌كان، گوتیشى" سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌ى له چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانین خول و پاڵه‌وانێتى بۆ په‌روه‌رده‌كان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن بكه‌ینه‌وه، گوتیشى" سوپاسى هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و خه‌مخۆری و به‌شدارى كردنیان له خوله‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین وه‌رزش له ناوه‌نده‌كانى خوێندن زیاتر گرنگى و بایه‌خی پێ بدرێت، له هه‌فته‌ى ڕابردووش پاڵه‌وانیتى باله‌ى كوڕانمان بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان ئه‌نجامدا، خول و پاڵهوانیهتیهكانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.ئه‌مه‌ش خشته‌ى پاڵه‌وانێتى فوتساڵه.
په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌ر- په‌روه‌رده‌ى خه‌بات
په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه-په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر
په‌روه‌رده‌ى كۆیه-په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ند
په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور چاوه‌ڕوانه
كارزان كانه‌بی