بەهۆی تەقینەوەی گاز 12 كەس برینداریبوون

بەهۆی تەقینەوەی گاز 12 كەس برینداریبوون

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوبات بە هۆی تەقینەوەی غاز لە گۆڕەپانی تەبەرسی مەشهەد لە وڵاتی ئێران 12 کەس بریندار بوون.

محەمەد عەلیشاهی بەرپرسی پەیوەندییەکانی فریاگوزاریەکانی ١١٥ی مەشهەد گوتی: کاتژمێر ٣:١٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ 8ی شوبات ڕووداوی تەقینەوەی غازی شارەکە لە گۆڕەپانی تەبەرسی مەشهەد بە بەشی فریاکەوتن ڕاگەیەندرا.

عەلیشاهی گوتیشی: دەستبەجێ 5 ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و 12 کەس کە دوای ئەم ڕووداوە بریندار بوون بۆ نەخۆشخانەکانی شەهید هاشمی نژاد و شەهید كامیاب گواستراونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top