دوای بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان,هونەرمەندانی هەولێر كەمپینێكیان ڕاگەیاند

دوای بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان,هونەرمەندانی هەولێر كەمپینێكیان ڕاگەیاند

بوومەلەرزەكەی وڵاتی توركیا و سوريا وێرانكارییەكی زۆری بە دوای خۆی بەجێهێشت و بە هەزاران كەس گیانیان لەدەستدا كە زیاتر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانی گرتەوە, بەم هۆیەوە چەندین وڵاتی جیهان هاوكاری و پاڵپشتی خۆیان نیشانداو كۆمەك و هاوكاری خۆیان گەیاندە ئەو دوو وڵاتە .

لە ئێستادا سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان/لقی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كەمپینێكی ڕاگەیاند بۆ هاوكاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان .

لە درێژەی بڵاوكراوەدا هاتووە....

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەولێر کەمپینێک بۆ هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکوورو ڕۆژئاوا رادەگەیەنێت لە ناو باخچەی سەندیکا بۆ ئەم مەبەستە داوا لەئەندامان و خێرخوازان دەکەین بەشداربن لە هاوکاری کردنی کەس وکارمان لە لێقەوماوان بە یەک بەتانیە ، هەرکەسێک ئارەزووی بەخشینی بەتانیەی زیاتری هەیە، سەربەستە، ئەم کەمپینە(3) رۆژ لە 2023/2/8 تا 2023/2/11 بەردەوام دەبێت..

هاوکاریتان مایەی دلسۆزی و وەفاداری هونەرمەندانەیە

تێبینی/بەهیچ شێوەیەک پارە وەرناگرین

هیوا سعاد یونس

سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/لقی هەولێر

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top