سوودە تەندروستییەكانی زەعفەران

سوودە تەندروستییەكانی زەعفەران

زەعفەران Saffron جگە لەو رەنگە جوانەی كە بە خۆراكی دەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكان، بەتایبەتی كرۆسین Crocin، پیكرۆكرۆسین Picrocrocin، سافرانال Safranal، لەگەڵ ماددەكانی كرۆسیتین و كیمپفیرۆل كە سوودی تەندروستیی زۆریان هەیە و رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجە. سوودە تەندروستییەكانی زەعفەران: پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی دەمار لە رێگەی كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن و كاریگەرییە نەرێنەكانی ئۆكسان لە مێشكدا، سووككردنی نیشانەكانی ئەلزهایمەر، باشتركردنی مەزاج و سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی، سووككردنی نیشانەكانی گرژییەكانی پێش دەستپێكی سووڕی مانگانەی ئافرەت PMC، پاراستنی تەندروستیی پێست، هەروەها هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش. رۆژانە خواردنی بڕی 1.5 گرام زەعفەران سەلامەتە و سوودە تەندروستییەكان دەپێكێت، بەڵام بڕی زیاتر كە بگاتە 5 گرام لە رۆژێكدا ئەوا دەبێتە ماددەیەكی ژەهراوی.

 

Top