هۆكارە ناخۆراكییەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن

هۆكارە ناخۆراكییەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن

ئایا دەزانی كە جگە لە خۆراك، گەلێك هۆكاری دیكە هاندەرن بۆ بەرزبوونەوی ئاستی شەكری خوێن لە كەسانی ئاسایی و كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرەدا؟. پێوانەی ئاستی شەكری خوێن بێ خواردن كە زیاتر بێت لە 125 ملگم لە هەر دێسلیترێكی خوێندا، ئەوا بە ئاستی بەرز هەژمار دەكرێت و نیشانەكانی بریتین لە: هەستكردن بە تێنووبوونێكی توند، زیاد میزكردن، هەستكردن بە ماندووبوون و لاوازیی جەستەیی، لەگەڵ لێڵبوونی بینین. ئەو هۆكارانەی كە بێ خواردنی هیچ خۆراك و شلەمەنییەك دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن ئەمانەن: سترێس، كەم خەوی، نەخواردنی ژەمی بەیانی، كەشی زۆر سارد، كەشی زۆر گەرم و خۆربردن Sunburn، كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش Dehydration، كەمیی مەشقی وەرزشی، بەكارهێنانی هەندێك جۆری سپرای لووت، هەروەها نەخۆشیی پوك.

Top