بۆنوبەرامێكی بە جۆش هەڵبژێرە

بۆنوبەرامێكی بە جۆش هەڵبژێرە

بۆنەكانی ساڵی تازە، كە كۆمەڵێكن لە ئێستاوە توانیویانە لووتكەی بازاڕ و خواستی خانمان لە داواكارییەكان بەدەست بهێنن، كە لە ئێستاوە داواكاریی زۆری لەسەرە. بۆ ئەوانەی ڕۆژانە ژیانیان لەگەڵ خەڵكە وەك دەوام و زانكۆ، پێویستە بۆنوبەرامیان خۆش و بە جۆش بێت، چونكە كاتێك گشت لایەنەكانی جوانیت پەیڕەو كردووە، جلێكی نایاب و ماكیاژێكی شیك و خشڵی شازت لەبەر بێت، بەڵام كە بۆنت ناخۆش بوو، جوانییەكەت لە دەست دەدەیت، بۆیە پێویستە بۆنوبەرامێكی خۆش و بە جۆش هەڵبژێریت، بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە یان چەوریی پێوە دیارە، پێویستە بۆنی پێچەوانەی پێستیان هەڵبژێرن، واتە نابێت بۆنەكە چەور بێت و پێستیش چەور بێت چونكە دواتر دەبێتە هەستیاری، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن بۆنی كشمیر كەش، Cashmere Kush هەڵبژێرن، كە بۆنێكی ناسك و خۆشە و ڕێژەی چەوری تیایدا زۆر كەمە و بۆ كاتی دەرچوون و دەوام گونجاوە. بۆنی نییە، Not A Perfume ناوێكی سەیرە كە لەلایەن ماركەی Juliette Has a Gun ئامادە كراوە، بۆ كاتی شەوانە و سەردانی و دانیشتن بە جۆشە. Coco MadeMoiselle لەلایەن شانێلەوە ئامادە كراوە، بۆ پێویستی ڕۆژانە و ماڵ و بازاڕكردن، سەرەتای بەكارهێنانی هەر بۆنێك، پێویستە پێستت وشك بێت، هەروەها لە كاتی بەكارهێنانی بۆ جلەكان، ئاگاداری ڕێژەی چەوری و ڕەنگی جلەكە بە، چونكە كاتێك ڕەنگی جلت كراوە دەبێت، دەبێتە هۆی پەڵەی گەورە و دیار دەبێت.

Top