ڤیتامین D بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پێست

ڤیتامین D بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پێست

  لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی رۆژهەڵاتی فنلەندا هاتووە كە وەرگرتنی ڤیتامین D3 بە چاودێری دكتۆر ئەگەری تووشبوون بە هەموو جۆرەكانی شێرپەنجەی پێست كەم دەكاتەوە، بەتایبەتی شێرپەنجەی جۆری میلانۆما Melanoma كە باوترین جۆری شێرپەنجەی پێستە. میكانیزمەكە دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی ڤیتامین D بۆ پاراستنی خانە لە دوو مەترسی كە بریتین لە فشاری ئۆكسان و تێكچوونی DNA كە ئەگەری شێرپەنجە زیاد دەكەن. ئەمە روونە كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لە ئەنجامی بەركەوتنی زیاد بە تیشكی خۆر هاندەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست، ئەمەش روونە كە ڤیتامین Dی سرووشتی لە پێستدا بە بەركەوتن بە تیشكی خۆر دروست دەبێت و ئاستی بەركەوتنی پێست بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و ئەگەری شێرپەنجە كەم دەكاتەوە، دەرەنجام بڕی ڤیتامین Dی سرووشتی كەم دەبێتەوە، بۆیە بۆ بەردەوامبوونی ئەم خۆپاراستنە لە شێرپەنجەی پیست، وەكو جێگرەوە پێویست بە وەرگرتنی یاریدەدەری ڤیتامین D بە شێوەی كەپسول یان دەرزی دەكات، بە چاودێریی دكتۆر.

 

Top