نەخشی سەر وشتر لە جیاتی ئوتۆمبێل

نەخشی سەر وشتر لە جیاتی ئوتۆمبێل

لە وڵاتی پاكستان فیستیڤاڵێكی سەیر هەیە كە ئەویش نەخشكردنی وشترەكانیانە لە جیاتی ئوتۆمبێل، لەو فیستیڤاڵەدا هەریەكە بە وشترە نەخشێنراوەكانیەوە بەشدار دەبێت تا نازناوێك بەدەست دەهێنێت. جگە لەو فیستیڤاڵە شوێنێكی تایبەت بە نەخشونیگاركردنی وشتر لە شاری كاراچی لەو وڵاتە هەیە، تەنانەت كەسانێك ئەو نەخشانە دەكەن كە ماوەیەكی زۆر پێوەی خەریك دەبن، هەندێكیان زیاتر لە (3) ساڵ دەخایەنێت تا ئەنجامی كارەكەیان لەگەڵ گەشەی مووی وشتر دەزانن و نەخشەكەیان بە جوانی دەردەچێت. یەكێك لەوانەی كاری نەخشكاری سەر جەستەی وشتر دەكات ناوی (ئەنەس حەمادی)یە، وەك كەسێكی پرۆفیشناڵ ئەو كارە دەكات، هەر جەلسەیەكی نەخشكردن نێوان (60 تا 90) دۆلارە،خۆی دەڵێت: تا ئێستا توانیومە (15) جۆر نەخشی جۆراوجۆر بۆ وشتر بكەم، كە هەموویان لە بیرۆكە و داهێنانی خۆمن.

Top