بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٤٣ کەس بوونە قوربانی

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٤٣ کەس بوونە قوربانی

 

 

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای ئەفیون سەر بە قەرەحسار لە ڕۆژئاوای تورکیا 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 35 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە گوتەی  بەرپرسانی ئەو شارە، بریندارانی ئەم ڕووداوە بەمەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.  هەروەها ئەم پاسە لە دیاربەکرەوە بەرەو شاری بۆدروم دەڕۆیشت و لە پارێزگای ئەفیون سەر بە قەرە-حسار وەرگەڕا.

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوە، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، تیمی ئاگرکوژێنەوە، فریاگوزاری و پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینێکی زۆریش برینداربوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top