ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی ٥٣ ساڵی ڕابردوودا

ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی ٥٣ ساڵی ڕابردوودا

 

 

ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا لە 3.5% بۆ 3.4% دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ماوەی 53 ساڵی ڕابردوودا.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کاتێکدا ڕێژەی دامەزراندن لە دەرەوەی کشتوکاڵی لە مانگی یەکدا لە ئەمریکا ٥١٧ هەزار کەس زیادی کردووە، ڕێژەی بێکاری لەم وڵاتەدا لە ٣.٥% بۆ ٣.٤% دابەزیوە.

ئەو کەرتانەی لەم ماوەیەدا زۆرترین زیادبوونی دامەزراندنیان بەخۆوە بینیوە بریتین لە؛ کات بەسەربردن و شوێنی نیشتەجێبوون، خزمەتگوزاری پیشەیی، بازرگانی و تەندروستی.

ڕێژەی دامەزراندن لە کەرتی غەیرە کشتوکاڵ لە مانگی تشرینی دووەم ٢٩٠ هەزار کەس بووە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا ٢٦٠ هەزار کەس بووە.

ڕێژەی بێکاری لەم وڵاتەدا لە مانگی یەکدا 0.1 خاڵ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 3.4%.  ئەم ڕێژەیە گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ماوەی ٥٣ ساڵی ڕابردوودا.

بەم پێیە ژمارەی بێکارانی ئەم وڵاتە ٢٨ هەزار کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top