ئەو شێوازانەی لە ساڵی تازەدا باو دەبن

ئەو شێوازانەی لە ساڵی تازەدا باو دەبن

پسپۆڕانی جوانكاری لە سەرەتای ساڵی تازەدا چەند پێشبینی و زانیارییەكی خۆیان بۆ خانمان دەخەنەڕوو، كە چ جۆرە بەرهەم و كەرەستە و شێوازێك دەبنە مۆدی ساڵ، وەك زانیارییەكی پێشوەختە بۆ ئاگاداركردنەوە لەو شێوازانەی ئەمساڵ باو دەبن، سەرەتا لە نمایشەكانی لارۆچی- Laruicci گرنگیی بە ڕەنگی نینۆكەكان داوە، كە لە نەخشی شێوەی بڵق و ورد دڵۆپەی باران چێی كردووە، ئەو مۆدە بۆ سەرەتای وەرزی بەهار و تاوەكو هاوین بەردەوام دەبێت، دیزاینەر ئەلیساندرا ڕیچ، Alessandra Rich، تەوقەكانی قژبەستنی توندوتۆڵ و لە ڕەنگی مس و ئەڵماسی هەڵیبژاردووە، بە تایبەت ئەوانەی كە لە بەردی گرانبەها و كریستاڵ و مەرجان دروست كراون، پسپۆڕی قژ ئیترۆ ETRO شێوازی بەستنی قژی دوو (تەڵی بەرزكراو) وەك مۆدی قژی ئەوساڵ نیشان دەكات، ئەو شێوازەی داناوە كە قژ بكرێتە دوو تەڵی گەورە لە پشتەوەی سەر و لەسەر شانەكان بە خاوی ببەسترێت، ماركەی لویس ڤیتۆن Louis Vuitton مۆدی شێوازی ئایلانەری تیژ دەكەنە مۆدی ئەوساڵ، كە لە شێوەی پان و هەروەها كۆتاییەكەی بە شێوەی كلكە ماسی دەبێت، لاكان سمیت Laquan Smith پسپۆری ماكیاژ، باس لەو ماكیاژە دەكات كە لەم ساڵەدا دەبێتە مۆدە، ئەویش ماكیاژی گلیتەرە، ئەو شێوازە زیاتر گرنگی بە پێست و لێو و چاوەكان دەدات، ماكیاژی پشتچاوەكان خۆی لە ڕەنگەكانی سێبەری گلیتەردا دەدۆزێتەوە، كە ڕەنگی زێڕی و سیلڤەر و شینە، هەروەها ئەساسی كەم و فاوندێشنیش هێندە زۆر نەبێت كە بە زەقی دیار بێت.

Top