خۆراكی خێرا زیان بە جگەر دەگەیەنێت!

خۆراكی خێرا زیان بە جگەر دەگەیەنێت!

ئەگەرچی خواردنی خۆراكی خێرا بە شێوەیەكی بەردەوام بژاردەیەكی ناتەندروستە، چونكە بڕی زیادی چەوری و خوێ لەخۆدەگرن، لەگەڵ رێژەیەكی كەمی ماددە خۆراكییە گرنگەكان، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لە لایەن هەندێك كەس بەردەستبوون و خێرا ئامادەبوونی خۆراكی خێرا هاندەرە بۆ زیاد خواردنیان. بە گوێرەی تازەترین توێژینەوە، خواردنی خۆراكی خێرا بە شێوەیەكی بەردەوام كە رۆژانە بگاتە 20%ی خۆراكی گشتیی رۆژانە یان زیاتر، ئەوا زیان بە جگەر دەگەیەنێت، بە شێوەی زیادبوونی رێژەی چەوری لە جگەردا Fatty liver كە هاندەرە بۆ شێرپەنجە و مۆمبوونی جگەر Cirrhosis، هەروەها زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەگەڵ نەخۆشیی گورچیلە. ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەگەری ئەم گرفتانە زیاتر و سەختترە لە كەسانی قەڵەو و تووشبووانی نەخۆشیی شەكرەدا، كە خۆراكی خێرا بە بڕی زیاد یان بەردەوام دەخۆن.

 

Top