نه‌ریمان خدر رواندزی هه‌ڵبژارد

نه‌ریمان خدر رواندزی هه‌ڵبژارد

نه‌ریمان خدر رواندزی هه‌ڵبژارد
هه‌ر چه‌نده‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مى خولى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستان نه‌ریمان خدری گۆڵپارێز له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ندرێن گرێبه‌ستى هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆى گرفتى پێنه‌دانى هه‌لى یارى كردن له‌ خوله‌كه‌ و پارێزگاری كردن له‌گۆڵى یانه‌ى ناوبراو نه‌ریمان ریزى یانه‌كه‌ى جێهێشتوو رووى له‌ یانه‌كه‌ى قه‌زاى سۆران كرد، له‌م باره‌شه‌وه‌ نه‌ریمان خدر گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ ئه‌مساڵ به‌فه‌رمی گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ندرێن هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به‌رگرى له‌ گۆڵى یانه‌كه‌م له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من ده‌مویست ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ هه‌ڵى یارى كردنم بۆ نه‌ده‌ڕخسا بۆیه‌ بڕیارمدا ریزى یانه‌ى هه‌ندرێن جێ بهێلم یانه‌یه‌كى تر هه‌ڵبژێرم كه‌ بتوانم تێدا یارى بكه‌م، چه‌ند یانه‌یه‌ك له‌ سه‌ر هێل بوون بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، له‌ ناو یانه‌كانیش یانه‌ى رواندزم هه‌ڵبژارد له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستانن، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ تاكو كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌ى خولى پله‌ یه‌ك له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بم به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم ئاست و ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ پێشكه‌ش بكه‌م، یانه‌ى رواندز یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كان و خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه‌ ئه‌مساڵ ده‌یانه‌وێ ئاست و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌كه‌ و به‌رگرى كردن له‌ تۆرى یانه‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ ئاستى تیپه‌كه‌ ببه‌ینه‌قۆناغێكى باشتر. ئه‌مساڵ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان خولێكى به‌هێزه‌ خاوه‌نى چه‌ندین یانه‌یه‌ كه‌ هه‌مووى ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى پلیتى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى پله‌ نایابی كوردستان.جێگاى باسه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مى خولى پله‌ یه‌كى كوردستان یانه‌ى رواندز نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى خوله‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌ى ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
كارزان كانه‌بی

Top