بازیان به‌ره‌وو لوتكه‌ هه‌نگاو ده‌نێ

بازیان به‌ره‌وو لوتكه‌ هه‌نگاو ده‌نێ

بازیان به‌ره‌وو لوتكه‌ هه‌نگاو ده‌نێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی بازیان به‌شدار له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى دارا محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌رى كوردی شارى كه‌ركووك ده‌یه‌وێت ببێته‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كانى خوله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو خۆى له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مى یانه‌كانى خوله‌كه‌ ببینێته‌وه‌، یانه‌كه‌ له‌ سه‌ر دستى ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 16خاڵ له‌ ده‌ یارى به‌ پله‌ى چواره‌م دێت، یارى بۆ یارى ده‌یه‌وێت ژماره‌ى خاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى پێشه‌نگ هاوتا بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ دارا محه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجی ئێمه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ كێبڕكێ بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان،جگه‌ له‌وه‌ش ئێمه‌ گۆڕانكاریمان له‌ تیپه‌كه‌ كردوه‌ شه‌ش یاریزانمان له‌ یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداریان بووینه‌ و له‌ بڕى ئه‌وانیش پێنج یاریزانى تازه‌مان هێناوه‌، ئاماده‌كارى پێویستمان كردوه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌، چونكه‌ یارییه‌كانى هه‌مووى گرنگه‌ و ده‌بێت به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ هه‌نگاو بنێ بۆ ئه‌وه‌ى هیچ خالێك له‌ ده‌ست نه‌ده‌ى، هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و پلیتێكى خولی نایابى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی

Top