پڕۆژەی هاڕپ (Haarp)

پڕۆژەی هاڕپ (Haarp)

هاڕپ كورتكراوەی(High-frequency Active Auroral Research Program (HAARP!

بە كوردی واتە: بەرنامەی توێژینەوەی ئۆرۆرالی چالاك، پرۆژەیەكی هاوبەشی:U.S. Air Force هێزی ئاسمانی ئەمریكا، U.S. Navyهێزی دەریایی ئەمریكا University of Alaska Fairbanks، زانكۆی ئەلاسكا، the Defense Advanced Research Projects Agency ئاژانسی توێژینەوەكانە.

لە ساڵی(1993)كەوتووەتە خزمەت و كارەوە، لەساڵی(2007)تاوەكو ئێستا كاری تیا دەكرێت و بەرەو پێش دەبدرێت! لە ساڵی(2008) نزیكەی (250) ملیۆن دۆلـاری تێچووە! لە ساڵی(2014) ڕاگەیندرا كە بەشێوەیەكی هەمیشەیی بەرەو پێش دەبردێت! لە مانگی ئابی (2015)دا، دوای گفتوگۆی لایەنەكان خاوەندارێتی و كەلوپەلەكانی گوازریەوە بەرەو (ئەلاسكا)، هاڕپ دەتوانێت بە ئامێری هاوبەش تاقی بكرێتەوە، لەوانە ڕادەرەكانی وەك(VFH)و(UFH)!.وەرگریHFكامێرای بینراو، بە وتەی ئەو كەسانەی كە لەم پرۆژەی هاڕپدا كاریان كردووە ئەوەیان دركاندووە كە ئەم پڕۆژەیە بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوە لە كارەساتە سرووشتییەكان دروست كراوە!و دەتوانێت وەك چەكێك بەكار بهێنرێت، كە لە چەكە ناوەكیەكانیش بەهێزتر بێت، دەتوانێت تەواوی ناوچەیەك كۆنترۆڵ بكات، شوێنی پەرە پێدانەكەشی لە ناوچەكانی وەك:(Gakona، Alaska،)ـە.

 

Top