ئایا نووستن بە گۆرەوییەوە سوودی هەیە؟

ئایا نووستن بە گۆرەوییەوە سوودی هەیە؟

نووستن بە گۆرەوییەوە لەوانەیە هاندەر بێت بۆ خەوێكی باشتر و خەوتن بە شێوەی خێراتر و ئەگەری كەمتری پچڕبوونی خەو و چەند جارێك بێداربوونەوە. میكانیزمەكە دەگەڕێتەوە بۆ گەرمبوونی پێیەكان كە هاندەرە بۆ ئاگاكردنەوەی ریتمی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش بۆ چوونە خەو. لەوكاتەی كە لەوانەیە ساردیی پێیەكان هۆكار بێت بۆ خەوێكی نائارام، لێرەدا بۆڕییەكانی خوێن تەسك دەبنەوە و سووڕی خوێن لە پێیەكاندا كەم دەبێتەوە و دەبێتە ئەگەری ناڕەحەتی. لەپێكردنی گۆرەوی لۆكەیی و نەرم، ئاسانترین و باشترین رێگەی سەلامەتە بۆ گەرمكردنەوەی پێیەكان بە درێژایی شەو. رێكخراوی نیشتمانیی ئەمریكی تایبەت بە خەو National Sleep Foundation جەخت دەكاتەوە كە گەرمكردنی پێیەكان لەكاتی چوونە خەودا سیگنالی دروست دەداتە مێشك بۆ خەوێكی ئارام. جگە لە هاندانی خەو، نووستن بە گۆرەوییەوە سوودی دیكەی هەیە وەكو: هاندانی زووتر چاكبوونەوی قڵیشانی پاشنەی پێ، سووككردنی تەزووە گەرمەكانی Hot flashes پەیوەست بە وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی ئافرەت Menopause، هەروەها باشتربوونی سووڕی خوێن لە پێیەكاندا.

 

Top