بـــەشـــی ڕۆشــنـبـیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڤاری(گوڵان) بەسەر دەكاتەوە

  بـــەشـــی ڕۆشــنـبـیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڤاری(گوڵان) بەسەر دەكاتەوە

ئەمڕۆ(چوارشەممە) 1/2/2023 بەڕێز دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە یاوەریی ژمارەیەك لە ئەندامانی بەش سەردانی گۆڤاری(گوڵان)ی كرد، لەلایەن بەڕێز فەرهاد محەمەد سەرنووسەری گوڵان و سكرتێری نووسین و ئەندامانی دەستەی نووسەران و كارمەندانەوە پێشوازی كران.

سەرەتا سەرنووسەری گوڵان بە ناوی خۆی و كارمەندانەوە خۆشحاڵی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و وێڕای پیرۆزبایی كردن لە دكتۆر سالار عوسمان بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێی وەك بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، پوختەیەكی تایبەت بە گۆڤارەكە و میكانیزمی كاركردن و ڕەوشی كارمەندان خستە ڕوو. دواتر بەڕێز دكتۆر سالار عوسمان لە وتەیەكدا ستایشی ڕۆڵی كارمەندانی گوڵانی كرد كە  دڵسۆزانە ئەركەكانی ڕاگەیاندن بەجێ دەگەیەنن، باسی ئامانجی ئەم سەردانانەی كرد بۆ سەرجەم ئۆرگانەكانی میدیای پارتی كە بریتییە لە نزیكەوە گوێگرتن لە پێشنیازەكان بۆ زیاتر خزمەتكردنی ڕەوتی ڕاگەیاندن، جەختیشی لەو كردەوە كە گۆڤاری (گوڵان) شوێن پەنجەی دیارە لەنێو میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان و گرنگیی بە سەرجەم بوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و هونەری دەدات، هەر لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە گوڵان توانیویەتی لە گەیاندنی پەیام و ئامانجەكەی سەركەوتوو بێت، دواجار بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دەرگای گفتوگۆی واڵا كرد و گوێی لە پێشنیاز و داواكاریی كارمەندان گرت و ڕاشكاوانە تاوتوێی كردن و وەڵامی كارمەندانی دایەوە و بەڵێنی دا كە ئەوەی لە توانای بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندندا بێت ئەو داواكاری و پێشنیازانە جێبەجێ بكات، لە كۆتاییدا بەڕێزیان و شاندی یاوەری بەڕێزەوە بەڕێ كران.

Top