شه‌تره‌نج یارییه‌كی به‌سووده‌ بۆ چالاككردنی مێشك، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بم تا ئه‌وكاته‌ی به‌خه‌ونه‌كه‌م ده‌گه‌م

شه‌تره‌نج یارییه‌كی به‌سووده‌ بۆ چالاككردنی مێشك، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بم تا ئه‌وكاته‌ی به‌خه‌ونه‌كه‌م ده‌گه‌م

پاڵه‌وانێكی جۆرجیا له‌دیمانه‌یه‌كدا..
باربارا ئاشۆتیا: شه‌تره‌نج یارییه‌كی به‌سووده‌ بۆ چالاككردنی مێشك، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بم تا ئه‌وكاته‌ی به‌خه‌ونه‌كه‌م ده‌گه‌م
دیمانه‌: هاوار مورتكه‌یی
باربارا ئاشۆتیا Barbare Ashotia كچه‌تازه‌پێگه‌یشتوویه‌كی شه‌تره‌نجی وڵاتی جۆرجیایه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێشتا وه‌ك گه‌نجیك ده‌رده‌كه‌وی، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نه‌ جیاجیاكانی خۆیدا چه‌ندین جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی وڵاته‌كه‌ی و و یه‌كێكه‌ له‌ ده‌یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌ورووپا له‌تازه‌پێگه‌یشتووان، خه‌ونی داهاتووشی ئه‌وه‌یه‌ بگاته‌ پله‌ی گراندماسته‌ر، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی بوونی به‌یاریزان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستی هێناون.

زوو شوێنپه‌نجه‌ی دیاربوو
باربارا كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی ته‌نها 11 ساڵه‌، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه‌ فێری ئه‌و یارییه‌ بووه‌و ده‌ڵێت: هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌م یاری شه‌تره‌نج ناكه‌ن، به‌ڵام باپیره‌گه‌وره‌م یاری شه‌تره‌نجی ده‌كرد و منیش وه‌ك رێزێك بۆ، یاری شه‌تره‌نجم هه‌ڵبژارد و خۆم فیری ئه‌و یارییه‌كرد، هه‌روه‌ها گوتی: خێزانه‌كه‌مان ته‌واو هاوكارم بوون و یاوه‌ریان كردم له‌پاڵه‌وانێتییه‌كاندا و هه‌رزوو توانیم له‌ئاست ته‌مه‌نه‌كانی خۆم پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی جۆرجیا به‌ده‌ست بهێنم.

پله‌ی یه‌كه‌می جۆرجیا
باربارای پاڵه‌وانی تازه‌پێگه‌یشتوانی جۆرجیا له‌باره‌ی به‌شداری و ده‌ستكه‌وته‌كانیه‌وه‌ گوتی: به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیم له‌سه‌ر ئاستی جۆرجیا و ئه‌ورووپا به‌شداری كردووه‌ و ئه‌نجامی باشیشم هه‌بووه‌، له‌وانی پاڵه‌وانی جۆرجیا بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 7، 8،9، 10، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتی ئیمێرێتی بۆ كچانی خوار ته‌مه‌نه‌كانی 7، 9، 10، 12، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش له‌ساڵی 2019 به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئه‌ورووپام كرد بۆ خوار ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی و توانیم پله‌ی حه‌وته‌م به‌ده‌ست بهێنم، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ چوومه‌ نێو 10باشترینه‌كانی ئه‌ورووپا.

به‌رده‌وام تاگه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كه‌ی
له‌كۆتاییدا باربارا ئاشۆتیای پاڵه‌وانه‌كه‌ی جۆرجیا له‌باره‌ی شه‌تره‌نجه‌وه‌ گوتی: شه‌تره‌نج یارییه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش و به‌سووده‌ بۆ چالاككردنی مێشك، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بم تا ئه‌وكاته‌ی به‌خه‌ونه‌كه‌م ده‌گه‌م ئه‌ویش پله‌ی گراندماسته‌ره‌، ئه‌گه‌رچی هێشتا زۆرم ماوه‌ چونكه‌ ره‌یتینگی من له‌هه‌رسێ جۆر یارییه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌: (كلاسیك 1467، بلیتز 123، خێرا 1335).

Top