هەنگاوەكانی برەودان بە جوانی و قەشەنگبوونت

هەنگاوەكانی برەودان بە جوانی و قەشەنگبوونت

چەند هەنگاوێك هەن كە پێویستە ئاگاداریان بیت و خۆتیان لێ بپارێزیت، كە هەندێكیان هەڵەی باون، وەك: كرێمی دەم و چاو، مەهێڵە كرێمەكەت بەسەردا بچێت و بەردەوامیشبە لە بەكارهێنان، كاتێك چەند ڕۆژێك كرێم لە دەموچاوت نادەیت، یان هەندێ ڕۆژ ئەنجامی دەدەیت و بۆ ماوەیەكی دیكە فەرامۆشی دەكەیت، ئەوەیان كاریگەری خراپی لەسەر پێستی ڕوخسارت دەبێت. كلینكسی تەڕ: ئەو جۆرە كلینكسە ئەگەرچی لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانی جیهان بەرهەم دەهێنرێت، كەچی زیانی بۆ پێست هەیە، هەندێ جار هۆكارێكە بۆ گواستنەوەی بەكتیریا و ڤایرۆس كە دەموچاو تێك دەدەن. واچاكە پارچە قوماشێك بە ئاوی گەرم تەڕ بكەیت و پاشان پێستتی پێ پاك بكەیتەوە. كەرەستەكانی ماكیاژ: هەڵگرتن و پارێزگاری لەو كەرەستانە هەنگاوێكی گرنگە و پێویستە لە شوێنێكی پاك و پلەی گەرمای نزمدا بن، واتە نابێت شوێنەكانیان گەرم بێت، چونكە هاوشێوەی داودەرمانە، بۆیە شوێنێكی فێنكیان بۆ هەڵبژێرە. گرنگیدان و پاكراگرتنی جەستە: هەوڵدە لە كاتی دیاریكراوی خۆتدا خۆت بشۆیت و چەند كاتێكی تایبەتی بۆ دیاری بكەیت، گۆڕانكاری و فەرامۆشكردن كاریگەری خراپی لەسەر جوانی ڕوخسار و جەستەت دەبێت. پشوودان بە قژ: هەوڵدە ماوە ماوە پشوو بە قژت بدەیت، لە لێدانی كرێم و سپرای و ڕەنگ و مجففەی سیشوار و شانەی هیتەر، وا چاكە ڕۆژێك لە هەفتەدا بۆ پشووی قژت دیاری بكەیت و هیچ شتێك لە قژت نەدەیت.

Top