ئه‌گه‌ر وا بڕوات سالێكى تر به دڵنیایی شتێك نامێنێ به ناوى تۆپى ده‌ست
شانۆ محه‌مه‌د گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى كچانى عێراق
ئه‌گه‌ر وا بڕوات سالێكى تر به دڵنیایی شتێك نامێنێ به ناوى تۆپى ده‌ست
تۆپى ده‌ستى كچان تاوه‌كو ئێستا له كوردستان وه‌كو پێویست گرنگی پێ نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه چه‌ندین خولى جۆراوجۆریان بۆ بكرێته‌وه، خوله‌كان ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كى كورته و كۆتایی دێت،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ژماره‌یه‌ك كچه یاریزانى به‌توانا له شاره‌كانى كوردستان ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌م یارییه سه‌ر له‌نوێی زیندوو بكرێته‌وه و بچێته قۆناغێكى باشتر له داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شێك له یانه‌كانى كوردستان هێشتا ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌م یارییه به‌رده‌وام بێ و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش پشتگیری ئه‌م یارییه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌لێك كچه وه‌رزشكاری شاره‌كانى كوردستان كێبڕكێبكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامى باش، یه‌كێك له كچه یاریزانه‌به‌تواناكانى پارێزگاى سلێمانیش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئافرۆدێت و یانه‌ى نه‌جمه‌ى عێراقی ئه‌ویش شانۆ محه‌مه‌د-ه گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراقه، ناوبراو له‌دایك بووى پارێزگاى سلێمانییه ، ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*ئاستی یارى تۆپى ده‌ستى چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
- ئه‌گه‌ر وا بڕوات سالێكى تر به دڵنیایی شتێك نامێنێ به ناوى تۆپى ده‌ست ئه‌وه‌نده خراپه، چونكه نه یانه‌كان نه یه‌كێتى تۆپى ده‌ست نه لایه‌نه وه‌رزشییه‌كان گرنگی پێ ناده‌ن.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م كه ته‌نیا یه‌ك جاره له سالێكدا تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
- كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا یپاریزان و یانه‌كان نییه هه‌تا پاڵه‌وانێتى بكرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ش بێت به‌شدارى كامه پاڵه‌وانێتى بكه‌ن ساڵی جارێك ده‌كرێ ئه‌وه‌نده ئاستى خراپه یاریزان تاقه‌تى نییه هه‌ر باسى بكات.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له ته‌واوی كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
- فێرگه و قوتابخانه‌كان چاڵاك بكه‌نه‌وه، گرنگی به‌وه بدرێ ئه‌م یارییه دووباره خۆشه‌ویست بكرێنه‌وه له ناو یاریزاناندا ئه‌وه گرنگترین شته بۆ ئه‌م یارییه.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
- به گشتى گرفته‌كان زۆرن ئه‌وانه‌ى باسمان كرد هه‌مووى هه‌ر گرفته.
*به نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-هیوادارم ڕۆژێك تیپێك هه‌بێت له شاره‌كه‌ى خۆم كه بتوانم یارمه‌تى پێشخستنی بده‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان په‌نا بۆ هێنانى یاریزانى بیانى ببه‌ن؟
- پشت به‌ستن نا، به‌ڵام گرنگه ئه‌زموون و هونه‌رى یاریزانى تر ببینین له‌م یارییه.
*تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه چۆنه بۆ ئێوه‌ى وه‌رزشكار؟
- تێڕوانینی ئێستا له جاران باشتره، به‌ڵام پشتگیرییه‌كى باش و وه‌رزشیانه‌مان نییه.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشی؟
-داواكاریم ئه‌وه‌یه وه‌رزش بكه‌ن پێشى بخه‌ن نه‌ك هه‌مان قسه‌ى 10 ساڵ پێش ئێستا بلێنه‌وه.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه بۆ داهاتوو؟
- خه‌ونم ئه‌وه‌یه به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی ده‌ره‌وه‌ى عێراق بكه‌م به ئه‌نجامى باش.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژاره‌ى تۆپى ده‌ستى كوردستان دابمه‌زرێ؟
- خۆزگه دابمه‌زرا بوایه.
*خۆشترین یاده‌وه‌ری وه‌رزشیت چیه؟
-هه‌موو سه‌ركه‌وتن خۆشترین یاده‌ورین له لاى من.
* به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
-به كچه یاریزان(babi arenhat) یه‌كێكه له باشترین گۆڵپارێزه‌كانى تۆپى ده‌ست.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا.
- ده‌ستخۆشى له گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م، هیوادارم بارودۆخی وه‌رزشیی كچان زۆر باش بێت.