زەیتی زەیتوون و نەخۆشیی دڵ

زەیتی زەیتوون و نەخۆشیی دڵ

لە ئەنجامی توێژینەوەكانی زانكۆی هارڤارد هاتووە كە رۆژانە خواردنی بڕی كەمی بەقەد تەنیا نیو كەوچكی شیو زەیتی زەیتوون رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی دڵ. ئاماژە بەمەش كراوە كە بەردەوام بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون لە خۆراكی رۆژانەدا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ تا رێژەی 33% كەم دەكاتەوە. زەیتی زەیتوون رێژەیەكی بەرزی ترشە چەورییە یەكانە ناتێرەكان Monounsaturated fats لەخۆدەگرێت كە بۆ دڵ سوودبەخشن، هەروەها زەیتی زەیتوونی كوالیتیی بەرز رێژەیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجە. لە لێكۆڵینەوەكاندا باسی ئەمەش كراوە كە بڕی 1-2 كەوچكی شیو كە دەكاتە 14.3-28 گرام لە زەیتی زەیتوونی كوالیتیی بەرز، ئەم ئامانجانە دەپێكێت، هەروەها گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی دڵ.

 

Top