ئه‌مڕۆ بروسك و هه‌ولێر له دێربی پایته‌خت رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
له خولى پله یه‌كى كوردستان
ئه‌مڕۆ بروسك و هه‌ولێر له دێربی پایته‌خت رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
له‌میانی یارییه‌كانى گه‌ڕى 11ى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هه‌ولێرى پایته‌ختی كوردستان له دێربی شاره‌كه هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و بروسك له سه‌ر یاریگاى یانه‌ى وه‌رزشیی پیشه‌سازی رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه بۆ خۆیان یه‌كلاى بكه‌نه‌وه، هه‌فته‌ى ڕابردوو هه‌ردوو یانه تاكه خالێكیان به‌ده‌ست هێنابوو، بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌وڵى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه ده‌ده‌ن، بروسك نایه‌وێ به ده‌ستى به‌تاڵ بێته ده‌ره‌وه‌ى یاریگا، هه‌ولێر بۆ سه‌ركه‌وتن یارى ده‌كه‌ن، له شارى سلێمانیش هه‌ردوو یانه‌ى سلێمانى و ڕواندوز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یایزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه، له كه‌ركووكی دڵى كوردستانیش هه‌ردوو یانه‌ى خاك و ڕانیه له یارییه‌ك به‌هێز رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه ئه‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه گرنگه، چونكه هه‌فته‌ى ڕابردوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كان سێ خاڵى گرنگیان به‌ده‌ست هێناوه. سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر2و نیوى دواى نیوه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت.
كارزان كانه‌بی