پاڵه‌وانێتى كلاسیكی شه‌تره‌نجى خانزاد به‌رێوه‌چوو

پاڵه‌وانێتى كلاسیكی شه‌تره‌نجى خانزاد به‌رێوه‌چوو

پاڵه‌وانێتى كلاسیكی شه‌تره‌نجى خانزاد به‌رێوه‌چوو
له‌ درێژه‌ى چاڵاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانى خۆى بۆ به‌رێوه‌پێشبردنى یارى شه‌تره‌نج له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان، یانه‌ى خانزاد حه‌ڤده‌مین پاڵه‌وانێتى كلاسیكی خانزادى نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌برد كه‌ یارییه‌كانى به‌ سیسته‌می سویسڕى حه‌وت ڕواند به‌كاتى (60min+30sec) بۆ هه‌ر یاریزانێك كه‌ یارییه‌كانى به‌به‌شدارى 48 كچه‌ و كوڕه‌ یاریزانى ووڵاتانى كوردستان و توركیا و ئێران و عێراق و هندستان و سوریا به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌یان كردبوو یارییه‌كانى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام بوو ئه‌نجامى كۆتایش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ بوو.
له‌ ئاستى كوڕان
1-سه‌میر ته‌ها
2-نه‌بیل عه‌زیز
3-پۆلا ئازاد
4-بلال سیوار
له‌ ئاستى كچان
1-ساڕێژ دڵشاد
2-شارا ئازاد
3-دیده‌ن دڵشاد
4-له‌نیا سه‌لاح
كارزان كانه‌بی

Top