ئه‌دڤانس بووه پاڵه‌وانى فوتساڵى قوتابخانه ناحكومییه‌كان
ئه‌دڤانس بووه پاڵه‌وانى فوتساڵى قوتابخانه ناحكومییه‌كان
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به قوتابخانه ناحكومییه‌كان له سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكى وه‌رزشی و دێده‌وانى هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێـتى فوتساڵى قوتابخانه ناحكومییه‌كان به‌به‌شدارى 22 قوتابخانه‌ى ناحكومى له سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بوون، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌شدا یاریزانانى ئاستى قۆناغی سه‌ره‌تایی به‌شدارییان له یارییه‌كانى خوله‌كه كردبوو، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له نێوان قوتابخانه به‌شداربووه‌كان هه‌ردوو تیپى قوتابخانه‌ى فاخیرمێرگه‌سۆری ئینگلیزی و ئه‌دڤانس گه‌یشته یارى كۆتایی خوله، له یارى كۆتایشدا به ئاماده‌بوونى مامۆستا لوقمان سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى چاڵاكى وه‌رزشی و دێده‌وانى و چه‌ندین به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ى و مامۆستایانى وه‌رزش له سه‌ر یاریگاى قوتابخانه‌ى كۆشش یارى كۆتایی له نێوان هه‌ردوو تیپ به‌رێوه‌چوو، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو تیپ به درێژایى یارییه‌كه توانیان ئاستێكى به‌رزى یارى فوتساڵى قوتابخانه‌كانى ناحكومی پێشكه‌ش بكه‌ن دواى چه‌ندین هێرشی یه‌ك له دواى یه‌ك له لایه‌ن قوتابیانى هه‌ردوو قوتابخانه یارییه‌كه له به‌رژوه‌ندی تیپى قوتابخانه‌ى ئه‌دڤانس به كۆتایی هات به ئه‌نجامى(2-0)گۆڵ و نازناوى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا له كۆتایشدا خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر تیپ و یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا، به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر گوتى" ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره چالاكییه وه‌رزشییانه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆى هه‌یه بۆ قوتابییه یاریزانه‌كان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌رده‌وامبین له خزمه‌ت كردنى سه‌رجه‌م قوتابیانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رنامه‌ى باشمان هه‌یه بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنى وانه‌ى وه‌رزشیی و ئه‌نجامدانى چاڵاكییه وه‌رزشییه له نێوه‌نده‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده‌كانیش، بێجان ئیبراهیم له باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش گوتى" به‌رنامه‌ى خۆمان هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زۆرترین خزمه‌ت به چینى وه‌رزشكارانى قوتابیان بكه‌ین و هه‌رچى له تواناماندا بێت خزمه‌ت به وه‌رزشیی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین، سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێریش ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری كردنى به‌رده‌وامى بۆمان.
كارزان كانه‌بی