نوقمبوونی کەشتییەکی بارهەڵگر لە ئاوەکانی شاری ناگازاکی ژاپۆن

نوقمبوونی کەشتییەکی بارهەڵگر لە ئاوەکانی شاری ناگازاکی ژاپۆن

 

 

کەشتییەکی بارهەڵگر کە ٢٢ کارمەندی تیمەکەی تێدابوو، لە ئاوەکانی کەناری ناگازاکی لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن نوقم بوو.

کەشتی بارهەڵگری "جینتان" بە ئاڵای هۆنگ کۆنگ بە 6551 تۆن و 22 کارمەندەوە لە دووری 110 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای دوورگەکانی دانجۆ لە ناگازاکی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن نوقم بوو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "کیودۆ"، لە کۆی ٢٢ کارمەندی کەشتییەکە، ٤ کەسیان ڕزگارکراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٤ کەس لە تیمی کەشتییە بارهەڵگرەکە چینی بوون و ٨ کەسەکەی تریش هاووڵاتی میانمار بوون.

پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی كارمەندە ونبووەكانی کەشتییەکە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top