پێستی دەستكرد بۆ چارەسەركردنی برین

پێستی دەستكرد بۆ چارەسەركردنی برین

  پێستی دەستكرد Artificial skin لە تاقیگەدا بەرهەم دەهێنرێت وەكو جێگرەوە بۆ پێستی سرووشتی، كە بەتایبەتی سوودبەخشە بۆ چارەسەركردنی برینەكانی سووتانی سەختی پێست. لە تاقیگەدا چەند جۆرێكی پێستی دەستكرد دروست دەكرێت، كە هەموویان تا رادەیەكی زۆر هەمان فرمانەكانی پێستی سرووشتی دەبینن، بۆنموونە رێكخستنی پلەی گەرمیی لەش و فرمانی دیكە. پێستی دەستكرد گرنگە بۆ داپۆشینی یان داخستنی برین و رێگرتن لە هەوكردنی بەكتریایی و ونكردنی شلەی لەش و هاندانی زووتر چاكبوونەوەی برین. بوارەكانی بەكارهێنانی پێستی دەستكرد: چارەسەركردنی سووتانی پێست لەجیاتی گواستنەوە یان چاندنی پێست Skin transplant، چارەسەكردنی كولبوون Ulcer و برینی درێژخایەنی پێست، هەروەها بۆ حاڵەتەكانی ئەكزیمای درێژخایەن و نەخۆشیی سەدەف Psoriasis. ئەوە ماوە بڵێین كە پێستی دەستكرد لە رووی نرخەوە گران دەوەستێت، هەروەها لە رووی پێكهاتنەوە لە پێستی سرووشتی ناسكترە.

Top