قەتەر هاوکاری دارایی بەسەر ١٠٠ هەزار خێزانی هەژار لە کەرتی غەززە دابەش دەکات

قەتەر هاوکاری دارایی بەسەر ١٠٠ هەزار خێزانی هەژار لە کەرتی غەززە دابەش دەکات

 

قەتەر دەستیکرد بە پرۆسەی دابەشکردنی یارمەتیی مانگانە بەسەر دەیان هەزار خێزانی هەژار لە کەرتی غەززە.

خێزانە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) ئەم یارمەتییانەیان وەرگرتووە.

محەمەد ئەلعەمادی، سەرۆکی لیژنەی قەتەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە ڕایگەیاند: ئەم بەخشینە نەقدیانە بەسەر نزیکەی سەد هەزار خێزانی هەژار لە پارێزگاکانی کەرتی غەززە دابەش دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: پرۆسەی دابەشکردن کە بۆ هەر خێزانێک 100 دۆلارە، لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندەکانی دابەشکردنەوە ئەنجام دەدرێت کە لەم هێڵەدا دیاریکراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top