هەمیشە ئاگاداری تایەی ئۆتۆمبیلەكەت بە

هەمیشە ئاگاداری تایەی ئۆتۆمبیلەكەت بە

  تایە بۆ ئۆتۆمبیل گرنگترین بەشیەتی و وەك قاچ بۆ مرۆڤ وایە. لە ئۆتۆمبیلە زیرەكەكاندا لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبیل بەشێك هەیە تایبەت بە تایەكان و زانیاری لەبارەی تایەكانەوە نیشان دەدا، بەڵام لە ئۆتۆمبیلە كۆنەكاندا ئەو تایبەتمەندییە نییە.

گەر بتهەوێ هەمیشە ئاگاداری تایەكانی ئۆتۆمبیلەكەت بی ئەوە ئامێری Tymate TPMS بەكار بێنە، ئامێرەكە پێكهاتووە لە شاشەیەكی بچووك كەلەسەر داشبۆرد دادەنرێ لەگەڵ چوار سەرە وەلف. چوار سەرە وەلفەكە هۆشمەندن و بەهۆی سیستەمی وایەرلەیسەوە لەگەڵ شاشەی سەر داشبۆردەكە پەیوەند دەدرێن. شۆفێری ئۆتۆمبیل هەمیشە زانیاری سەبارەت بە تایەكانی لەسەر شاشەكە دەبینێت. هەر كێشەیەك هەیبێ دەیزانێت.

 

 

Top