فێستیڤاڵی سینەمای دژ بەتیرۆر

فێستیڤاڵی سینەمای دژ بەتیرۆر

فێستیڤاڵێکی تایبەتمەندە بە شاری پایتەخت هەولێر ساڵانە لە یەکی شوباتی خوێناوی ساز دەکرێ ، وەک ناڕەزایەتیەک دژ بە رووداوە تێروریستیەکەی هەولێر ، ئامانجی فێستیڤاڵەکە دژایەتی کردنی هزرو فیکری تیرۆرە لە ڕێگای هونەر و پەیامی سینەماوە . لەفێستیڤاڵەکە جگە لە هونەرمەندانی کورد وکوردستان و عێراق ، هونەرمەندانی وڵاتانی عەرەب وبیانیش بەخۆیان وفلمەکانیان بەشدار دەبن و سەرجەمیان سەردانی مۆنیمێتی شەهیدانی یەکی شوبات دەکەن لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان.

فێستیڤاڵی سینەمای دژ بەتیرۆر

فێستیڤالەکە مۆرکێکی تایبەت بەخۆی گرتووەو و میدیای عەرەبی و جیهانی گرنگی زۆری پێدەدەن. نمونەشی لەهیچ شوێن و وڵاتێک نیە کە فێستیڤاڵیکە دژایه تی هزری تێرۆر دەکات لە ڕێگەی سینەماوە کە چەکێکێ زۆر کاریگەرە. جگە لەمە فێستیڤاڵ ساڵانە گرنگی بە چاڵاکی پێشمەرگە و دژە تێروری کوردستان دەدات لە هەوڵی لە ناوبردنی تیرۆر لە ڕێگەی دروستکردنی فیلم و پڕۆمۆ وپەخشکردنی لەسەر شاشەی سینەما . جگە لەمە فێستیڤاڵ بە شانازییەوە پر بینەرترین فێستیڤاڵی هەولێرە.

فێستیڤاڵی سینەمای دژ بەتیرۆر
فێستیڤاڵی سینەمای دژ بەتیرۆر
Top