لە هێرشێكی چەکداری لە ئاهەنگی سەری ساڵی چینی لە لۆس ئەنجلۆس١٠ کەس کوژراون

لە هێرشێكی چەکداری لە ئاهەنگی سەری ساڵی چینی لە لۆس ئەنجلۆس١٠ کەس کوژراون

 

 

لە ئاهەنگی سەری ساڵی چینی لە شاری مۆنتەری پارک لە ڕۆژهەڵاتی شاری لۆس ئەنجلۆس بەهۆی هێرشێکی چەکەوە دە کەس کوژران.

بەرپرسانی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس ڕایانگەیاند، كە لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ئاهەنگی سەری ساڵی چینی لە مۆنتەری پارک لە ڕۆژهەڵاتی لۆس ئەنجلۆس، دە کەس گیانیان لەدەستدا و دە کەسی دیکەش برینداربوون.

لەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندرا کە هێرشبەرەکە پیاوێکە و تاكو ئێستا ناسنامەی ئاشكرا نەكراوە.

سیونگ وۆن چۆی، شایەتحاڵێک کە لەم ناوچەیە کاردەکات، گوتی: ٣ کەس کە لە هێرشەکە ڕزگاریان بووە، هاتنە ناو ئۆفیسەکەمەوە و داوایان لێکردم دەرگاکە قوفڵ بکەم.

چۆی ڕایگەیاند: بەپێی ئیدیعای ئەو کەسانەی كە پەنایان بۆ شوێنی کارەکەم هێناووە، هێرشبەرەکە دەمانچە و فیشەکی زۆری پێ بووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top