بەبونەی دامەزراندنی کوماری کوردوستان ..

بەبونەی دامەزراندنی کوماری کوردوستان ..

 دوای داگیرکردنی ئێران لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی دووەمی جیهانی ، گەلی (کوردو ئازەری) بە هاندانی هێزەکانی یەکێتی سوڤیەت کە لە باکورەوە دەستیان بەسەر هەرێمی کوردوستان و ئازەربایجاندا گرتبوو ، دووکوماری لەسەرەتاتکێی دیموکراسیدا دامەزران ، (کوماری کوردوستان) لە بەرواری(٢٢/ ١ / ١٩٤٦) لە شاری مەهاباد بەفەرمی لە گردبونەوەیەکی جەماوەریدا ڕاگەێنرا بەرێبەرایەتی پێشەوا (قازی محمد) و حزبی دیموکراتی کوردوستانی ئیران ، کوماری کوردوستان چرایەکی گەشی خەباتی کوردایەتی بوو لە کوردوستانی داگیرکراو لە لایەن ڕژێمی شای ئێرانەوە، وەک پاڵپشتییەک سەدان تێکوشەری کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردوستانەوە ڕویان لە شارەکانی کومار دەکرد، لە پێش هەمویانەوە (هێزی شوڕشی بارزانی ساڵی ١٩٤٥ بە سەرۆکایەتی مەلامستەفای بارزانی) و روڵی کاریگەری هەبو لە پاراستن و بەرگریکردن لە کومار و بارزانی وەکو فەرماندەی گشتی هێزەکان ئەرکداربوو ، بەداخەوە هەردوو وڵاتی ( ئنگلتەراو سوڤیەت) دوای دابینکردنی بەرژەوەندییەکانیان و رێککەوتنیان لە گەڵ شای ئێران ئنگلیز لە باشورو روسەکان لە باکور کشانەوەو ڕێگایان ئاوەڵەکرد لەبەردەم هێزەچەکدارەکانی داگیرکەری ئێرانی پەلاماری کوماری کوردوستان بدنەوەو دوای چەندین شەڕی سەخت توانرا لە بەرواری (١٥/ ١٢ / ١٩٤٦)کوماری نوبەرەی خەباتی گەلی کوردوستان لە ناوببرێت و پێشەواو چەندین سەرکردەی دیکە لە بەرواری(٣١/ ٣ / ١٩٤٧) بەسزای لە سێدارەدان شەهیدکران ، ئەوەی جێگای داخی هەرە گەورەیە ژمارەیەک لە سەروک هوزی بەکرێگیراوی کورد بون بە کەواسوری پێش لەشکری داگیرکەر و بەشداربون لە هەرەسهێنانی کوماری کوردایەتیدا. سڵاو لە کوماری کوردوستانی شەهیدکراو . سڵاو لە گیانی پاکی شەهید پێشەواقازی محمد و هاورێکانی.

Top