ئامێرێكی زیرەك هاوكــاری شۆفێران دەكا

ئامێرێكی زیرەك هاوكــاری شۆفێران دەكا

 یەكێك لە هەڵە باوەكانی شۆفێری لەم سەردەمەدا كە لە هەموو وڵاتێكدا سزای لەسەرە، بەكارهێنانی مۆبایلە لەكاتی شۆفیریدا. هەرچەندە مۆبایلەكان بە هۆی سیستەمی بلوتوسەوە لەگەڵ ئۆتۆمبیل پەیوەند دەدرێن، بەڵام ئەو سیستەمە وەڵامدەرەوەی داخوازی شۆفێران نییە.

ئامێری navdy هاوكارییەكی باشی شۆفێران دەكا لەو بوارەدا، ئامێرەكە لە دوو بەش پێكدێ بەشێكی وەك شاشەیەك لەسەر داشبۆرد دادەنرێ و بەشەكەی دیكە لە سوكان دەخرێت. ئەم ئامێرە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ. شۆفێر بەهۆیەوە دەتوانێ گوێ لە پەیامەكان بگرێ، وەڵامی پەیوەندییەكان بداتەوە، گوێ لە مۆسیقا بگرێ و پەیام بەڕێ بكا. ئامێری ناوبراو لە مۆبایلەوە GPS وەردەگرێ و هۆشمەندانە رێگاكان نیشان دەدا. پەیامەكان بە دەنگ دەخوێنێتەوە. لەگەڵ هەردوو سیستەمی مۆبایل واتە ئایفۆن و ئەندرۆید پەیوەند دەدرێ. ئامێرەكە لەكاتی نزیك بوونەوە لە بەنزینخانەكان ئاگاداری شۆفیر دەكاتەوە و هەر خودی ئامێرەكەش دەزانێت ئۆتۆمبیلەكە چەندی بەنزین تێدایە. لە شوێنە قەرەباڵغەكان شۆفیر ئاگادار دەكاتەوە.

Top