دەستە جلی جیمبسووتی یەك پارچە

دەستە جلی جیمبسووتی یەك پارچە

جیمبسووت، واتە جلێك لەسەرەوە تاوەكو خوارەوە كە لە قەمیس یان بلووز و لە خوارەوەش لەگەڵ پانتۆڵەكەی خۆی هاورەنگ و لە هەمان قوماشە بێت، مۆدێكی نایاب و ناسكە، دەستە جلی تەواو لە هەمان رەنگ و ستایل لە سەرەوە بۆ خوارەوە بە هەمان شێوە شیك دەكرێت و زیاتر لە وەرزی زستاندا دەپۆشرێت، بەهۆی ئەوەی جلێكی تۆكمە و پتەوە و بەرگەی سەرما دەگرێت، مۆدە باوەكانی ئەو جلە زیاتر لە رەنگەكانی: رەش و سپی و لە شێوەی چاپی رەنگاوڕەنگ، هەروەها رەنگی نیۆد-ە، سەرەتا ماركەی AREA جیمبسووتی رەنگی رەشی كردووەتە ئامانج بۆ گەشت و دەرچوون و سەردانی گونجاوە، كە مۆدی كلاسیكە و تاك رەنگە، لەگەڵ جلی دیكەی وەك چاكێت یان قەمسەڵە دەپۆشرێت، ماركەی GENNY گرنگیی بە رەنگی سپی داوە بۆ بۆنە و یادەكان، كە مۆدێكی باوە و دیار و بەرچاوە، لەگەڵ خشڵەكانی رەنگی زێڕین دەپۆشێت. ماركەی ROBERTO CAVALLI پێیان وایە بوونی نەخشونیگار لەسەر جیمبسووت زیاتر سەرنجڕاكێشتری دەكات، بەهۆی ئەوەی جلێكی درێژە و دیمەنێك دەبەخشێت كە بۆ گەشتكردن و دانیشتنی شەوانە و دەرچوونی كاتی بەكار دێت. مۆدی رەنگی نیۆد كە لەلایەن ماركەی THE STUDIO K كاری دیزاین و رەنگكردنی بۆ كراوە، بەكاتی رۆژدا لەبەر دەكرێت، مۆدێكی نایابە بۆ زانكۆ و دەوامی فەرمی خانمان. دوا مۆدەش بریتییە لە جیمبسووتی شەوانە، كە لەلایەن دیزاینەر Laquan Smith كاری لەسەر كراوە، بۆ كاتی شەوانە وەك ئاهەنگی شەوانە یان كۆبوونەوە لەگەڵ كەسانی نزیك، رەنگەكی دیاری كراو نییە و بەڵكو بەپێی خواستی ئەو خانمەیە كە دەیپۆشێت چ رەنگێك هەڵدەبژێرێت.

 

Top