ماهیر ئەمین بەرهەمێكی هونەری تایبەت بە وەرزش بڵاوكردەوە

ماهیر ئەمین بەرهەمێكی هونەری تایبەت بە وەرزش بڵاوكردەوە

هونەرمەند و ئاوازدانەری كورد(ماهیر ئەمین) گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە كە تایبەت بۆ وەرزش بەرهەمی هێناوە .

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 21/1/2023 لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا, بە هەماهەنگی كۆمپانیای كامبریج بۆ پەروەردەو فێركردن هونەرمەند و گۆرانیبێژ(ماهیر ئەمین) نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە .

ئەم بەرهەمە هونەرییە كە ماوەكەی 30 خولەكە بە ستایڵێكی جیاواز بەرهەم هاتووەو 47 ئاوازی فۆلكلۆری كوردی لەخۆ دەگرێت, ماهیر ئەمین خۆی كاری كۆكردنەوەو ڕێكخستنی ئازەكەی ئەنجامداوەو (بژار دیلان) كاری ئامادەكردن و دابەشكردن و میكسی گۆرانییەكەی كردووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top