لە بورکینا فاسۆ ٦٢ ژن و ٤ منداڵی ساوا کە ڕفێندرابوون ئازادکران

لە بورکینا فاسۆ ٦٢ ژن و ٤ منداڵی ساوا کە ڕفێندرابوون ئازادکران

 

سه ڕچاوه ئه منی و فه ڕمییه کانی بورکینا فاسۆ ڕایانگه یاند، سوپای وڵاته که ی 62 ژن و 4 منداڵی ساوایان ئازاد کردووه دوای ڕفاندنیان له لایه ن تیرۆریسته کانه وه .

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئەو ژنانە و منداڵەکانیان، کە بە دوای خواردن گوندەکەیان بەجێهێشتووە و لەلایەن گروپێكی نەناسراوەوە ڕفێنراون، لە ناوچەی « تۆگوری » دۆزراونەتەوە کە ٢٠٠ کیلۆمەتری لە شوێنی ڕفاندنەکەیان دوورە و گواسترانەوە بۆ ئاواگادۆگۆ پایتەختی ئەم وڵاتە.

یەکێک لە سەرچاوە ئەمنییەکان گوتی، "لێپرسینەوە لەگەڵیان ڕێگەمان پێدەدات زیاتر دەربارەی ئەم گروپە ڕفێنەرە بزانین".

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بورکینا فاسۆ و بەتایبەت باکووری ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی زیاتری گرووپە چەکدارەکانی پەیوەست بە قاعیدە و داعش بووەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top