زانكۆی جیهان له‌ یاریگاى خۆی تووشى شكست هات، سبه‌ش هه‌ولێرورزگاری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

زانكۆی جیهان له‌ یاریگاى خۆی تووشى شكست هات، سبه‌ش هه‌ولێرورزگاری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

له‌ خولى پله‌ یه‌كی كوردستان
زانكۆی جیهان له‌ یاریگاى خۆی تووشى شكست هات، سبه‌ش هه‌ولێرورزگاری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئاسۆ كاوه‌
له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى ده‌یه‌می خوله‌كه‌ چه‌ند یارییه‌كى گرنگ و به‌هێز له‌ یه‌كه‌م گه‌ڕى قۆناغی دووه‌ك به‌رێوه‌چوو، یانه‌ى زانكۆی جیهان له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى پیشه‌سازی كرد، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى پیشه‌سازی توانیان باڵا ده‌ست خۆیان له‌ یارییه‌كه‌ پێشان بده‌ن و یارییه‌كه‌ش به‌ سوودی خۆیان به‌ كۆتایی هات به‌ ئه‌نجامى(3-2)گۆڵ و سێ خاڵى گرنگی له‌ سه‌ر حیسابی یانه‌ى زانكۆی جیهان به‌ده‌ست هێنا،به‌ ئه‌نجامه‌ش كۆى خاڵه‌كانى زانكۆی جیهان به‌ چوار خاڵ مایه‌وه‌، یانه‌ى بابانیش گۆڵبارانى برادۆستى كرد و یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى(5-0)گۆڵ لێ بردووه‌، هه‌ردوو یانه‌ى سێمێل و شۆریجه‌ش به‌ ئه‌نجامى (2-2)گۆڵ یه‌كسان بوون، یانه‌ى بازیانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى له‌ یانه‌ى خانه‌قینى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ش له‌ شارى هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و رزگاری ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌، یانه‌ى بروسكیش له‌ ئیداره‌ى سۆران ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى رواندوز، له‌ سه‌ر یاریگاى بلێ هه‌ردوو یانه‌ى هه‌لۆ وخاك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن،له‌ ده‌ڤه‌رى راپه‌رینیش هه‌ردوو یانه‌ى رانیه‌ و سلێمانى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

Top