برایه‌تى گۆڕانكاری ده‌كات
برایه‌تى گۆڕانكاری ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی برایه‌تى ئه‌م وه‌رزه له خولى پله نایابه‌كانى كوردستان له كۆى ئه‌نجامدانى 14 یارى له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه خاوه‌نى 20 خاڵه و له پله‌ى شه‌شه‌م دێت، جگه له‌وه‌ش یانه‌كه هێشتا ده‌یه‌وێت كێبڕكی له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامی شایسته بكات له یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه، له باره‌ى خۆ ئاماده‌كاریش بۆ قۆناغی دووه‌م هیشام چه‌له‌بی یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى برایه‌تى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه تیپێكى لاوانمان كۆكردۆته‌وه بۆ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، كێشه‌ى ئێمه‌ش هێنانى چه‌ند یاریزانێكه بۆ ئه‌و هێلانه‌ى تیپه‌كه لێ لاوازبووینه و خۆ ئاماده‌كاری باشتر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بتوانین سێ بۆ چوار یاریزان بهێنین له هێله‌كانى كه كارمان له‌سه‌ر كردوه هیواى ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بتوانین بۆ یه‌كه‌م یارى بكه‌ین، گوتیشى:هیچ كێشه‌و گرفتێك له یانه‌ى برایه‌تى بوونى نییه، ده‌مانه‌وێ كه‌م و كورییه‌كانى هێلى یارى كردنمان پڕ بكه‌ینه‌وه هیواى ئه‌وه‌مان هه‌یه كه كێبڕكێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین له خولى نایابى كوردستان، قۆناغی دووه‌میش هه‌موو یارییه‌كانى به‌هێزه و یانه‌كان ده‌یانه‌وێ هیچ خالێك له ده‌ست نه‌ده‌ن. برایه‌تى له 14یارى قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نیا 5 یارى بردۆته‌وو 4 یاریش دۆراوه و پێنج یاری یه‌كسان بووه، بۆیه هێشتا جیاوازییه‌كانى كه‌مه له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى پێشه‌وى خوله‌كه ده‌یه‌وێت ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه بگۆرێت.
كارزان كانه‌بی