خەڵاتی ئاڵتوونی ئاشتیی نێودەوڵەتی بۆ خانمێكی كەركووكە

خەڵاتی ئاڵتوونی ئاشتیی نێودەوڵەتی بۆ خانمێكی كەركووكە

ئاسیا ئەلزەنگینی خانمە چالاكی شاری كەركووك، توانی لە تەمەنی 24 ساڵێدا وە‌ك یە‌كە‌م ژن لەسە‌ر ئاستی كوردستان و عێراق مەدالیای ئاڵتوونیی ئاشتیی نێودە‌وڵە‌تی وەربگرێت و، وە‌ك باشترین كە‌سایە‌تیی ساڵی 2022 دە‌ستنیشان كرا، وەرگرتنی ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتییە بەهۆی ئەوەی كە ئەو خاتوونە مانگانە هاوكاریی 38 نەخۆشی شێرپەنجە دەكات و دەرمان و چارەسەریان بۆ دابین دەكات، تەنانەت دەرمانەكان لێرە دەست ناكەون، بۆیە لە وڵاتی هندستانەوە چارەسەرەكان بۆ نەخۆشەكان دەهێنێت، هەروەها ئەو خاتوونە توانیویەتی 350 مۆبایل بۆ منداڵانی هەژارو كەمدەرامەت و نەخۆش دابین بكات، كە لە نەخۆشخانەی هیوا سەرپەرشتی چارەسەركردنیان بۆ دەكرێت، ئەو خەڵاتە هێندە بە ئاسانی وەرناگیرێت كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ساڵانە بۆ ئەو كەسانە دابین دەكرێت، كە رۆڵیان هەبووە لە هاوكاریی خەڵك و كەسانی نەخۆش و هەژاراندا، ئاسیا وەك كەسێكی ئاسایی حەز بە یارمەتیدانی خەڵك دەكات و رۆژانەی ژیانی بە هاوكاری و بە هاناوەچوونی كەسانی لێقەوماو بەسەر دەبات، كە پێی وایە كارەكەی هێندە خۆشیبەخشە،كاتێك یارمەتیی كەسێك دەدات هەست بە ئارامیی رۆحی و خۆشییەكی رادەبەدەر دەكات.

فۆتۆ دانا حەمە غەریب

Top