عینادترین باڵندە

عینادترین باڵندە

ئەو جۆرە باڵندەیە هاوشێوەی مرۆڤ كێبڕكێی و دژایەتیی نێوان نێر و مێی هەیە، كە هەندێك جار لە یەكتر توڕە دەبن و بە پێچەوانەی یەكتر كار دەكەن، بۆ نموونە ئەگەر یەكێك هێلانە بكات خۆڵی زەوی هەڵكەنێت، ئەوەی دیكە شوێنەكە پڕ دەكاتەوە، واتە رێك پێچەوانەی یەكتر كار دەكەن، ئەو باڵندە كێوییە و ناوی باڵندەی (malle fowl) باڵندەیەكە توانای فڕینی نییە، بۆ رێكخستنی پلەی گەرمیی لەشیان بە جووتە هەڵدەستن بە دروستكردنی چاڵێك لە زەویدا، بەڵام هەندێك جار ناكۆكی دەكەوێتە نێوانیان و یەكێكیان خۆڵەكە دەردات و ئەوەی دیكە دەیكاتەوە ناوی، ئەوەش لە زۆربەی ناكۆكییەكانی نێوانیاندا بینراوە، تەنانەت هەندێك جار دژایەتییەكە دەگاتە ئاستی ئەوەی قسە و مامەڵەش لەگەڵ یەكتردا نەكەن، ئەو باڵندەیە زیاتر لە كیشوەری ئوستراڵیا دەژی و لە شوێنی ناوچەی خۆڵ و لمدا هێلانە دەكات.

 

Top