بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە مەکسیک ٢ كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە مەکسیک ٢ كەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە مەکسیک، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵ بوو.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی مەکسیکدا بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەیەکی بچووک بە سێ سەرنشینەوە لە ویلایەتی جالیسکۆ کەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵێکە و کەسێکیش بریندار بووە.

فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی دارستانیدا کەوتووەتە خوارەوە.

هەروەها لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top