فیلمی كوردی(مرۆڤ و ژینگە)نمایش دەكرێت

فیلمی كوردی(مرۆڤ و ژینگە)نمایش دەكرێت

بڕیارە سبەی هەینی ڕێكەوتی 20/1/2023 كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ لە سینەمای ئەمنە سورەكە لە شاری سلێمانی یەكەم نمایشی فیلمی كوردی (مرۆڤ و ژینگە) بەڕێوە بچێت, ئەم فیلمە كە هونەرمەند(ڕێیبوار محەمەد) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو (باوەڕ ڕەفیق) كاری مۆنتاژ و وێنەگرتنی فیلمەكەی كردووە, نزیكەی 20 ئەكتەر و هونەرمەند تێیدا بەشدارن .

فیلمەكە بە سپۆنسەری (NGO) بەرهەم هاتووەو هاتن بۆ هەمووان دەبێت

فیلمی كوردی(مرۆڤ و ژینگە)نمایش دەكرێت

فیلمی (مرۆڤ و ژینكە) لە شاری سلێمانی و ناوچەی قەرەداغ كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوەو 45 خولەك ماوەی فیلمەكەیە, ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە پیسبوونی ژینگەی كوردستان دەكات, هەروەها ئەم فیلمە نیشانی دەدات كە چۆن مرۆڤ كاریگەری هەیە لەسەر پیسبوون و شێواندنی سرووشت و ژینگە بە لێدانی بیر و بڕینەوەی دارەكان و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بێ گوێدان بە بەها مرۆڤایەتی و شارستانی كە دەرئەنجام دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین جۆری نەخۆشی .

ئاسۆ كاكەیی

فیلمی كوردی(مرۆڤ و ژینگە)نمایش دەكرێت
Top