وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە گیانیان لەدەستدا

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە نزیک کیێڤ، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا کە وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی تێدابوون.

ئیگۆر کلیمێنکۆ، سەرۆکی پۆلیسی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: هەلیکۆپتەرێکی فریاکەوتن لە ناوچەی بێرڤاری لە نزیک شاری کیێڤ کەوتە خوارەوە و 16 کەس گیانیان لەدەستدا، کە وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا، دێنیس مۆناسستیرسکی و جێگرەکەی یەڤگنی ئینین تێدابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: كە دوو کەس لەوانەی لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە منداڵن و  22 برینداری ئەم ڕووداوەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها میدیاکانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، کە هەلیکۆپتەرەکە لە نزیک باخچەیەکی ساوایان کەوتۆتە خوارەوە و ئاگر لە شوێنی ڕووداوەکە کەوتۆتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top