دوو مانگ بە دەوری زەویدا

دوو مانگ بە دەوری زەویدا

 زانایانی بوورای گەردوون و هەسارەناسی لە بیردۆزەیەكی نوێـدا دەڵێن ڕەنگە زۆر دەمێـك لەمەوبەر دوو مانگ بە دەوری زەویدا خولابنەوە، ئەوانەی لە سەرەتای مێژووی سـیسـتمی خۆریدا دروست بوون و پاشان وردەوردە بە یەكیانداداوە و یەك مانگیان پـێـك هێناوە. لەو بارەیەوە لە ڕاپـۆرتێـكدا پەیامنێری دەنگی ئەمریكا (جەسیكا بێرمان) دەڵێت: زانایان لەو باوەڕەدان كە 4.5 ملیار سـاڵ لەمەوبەر هەسارەیەك لە قەبارەی هەسارەی مارس (مەریخ) بەر زەوی كەوتبێت و لە پاشـماوەكەشی مانگ دروست بووبێت، بەڵام ئەم بۆچوونە لە لایەن هەسارەناس لە زانكۆی سانتاكروزی كالیفۆرنیا (ئێرك ئاسپـۆك) ڕەت كراوەتەوە، لەبەر جیاوازیی نێوان ئەو دیوەی مانگ كە ڕووی لە زەوییە و دیوەكەی دیكەی كە تەختەكەی چڕتر و شـاخاوی و بەرزایی چیاكانی دەگاتە سێ هەزار مەتر، لە ڕێگەی مۆدێلی كۆمپـیوتەرەوە ناوبراو لەگەڵ مارتن یوتسەی لە زانكۆی بێرنگی سویسرا گەیشـتوونەتە لێـكدانەوەیەك سەبارەت بە جیاوازیی هەردوو دیوی مانگ و، لەو باوەڕەدان كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پـێـكدادانێـك لە نێوان مانگێـكی قەبارە بچوك و مانگێـكی قەبارە گەورەدا، زانایان لەو باوەڕەدان كە مانگە گەورەكە بەهۆی هێزی ڕاكێشانی زەوی و هێزی ڕاكێشـانی خۆیەوە مانگە بچوكەكەی بە لای خۆیدا ڕاكێشـابێت و، ئەم كارەش پـێـكدادانی لێ‌دروسـت بووبێت، بەڵام زانایان دەڵێن دروسـتیی ئەم كارە كاتێـك یەكلا دەبێتەوە كە بتوانن بەراوردێـك بكەن لە نێوان كانزاكانی هەردوو دیوی مانگدا، زانایان ئومێدەوارن ئەم ئەركە سەبارەت یارمەتیدەر بێت بە ڕوونكردنەوەی دروسـتبوونی هەسارە بەرداویـیەكان لە سیسـتمی خۆردا.

Top